ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سپێنتا و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان

219q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “حه‌فاری سپێنتا بین الملل” له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوزستان، سه‌رجه‌م مه‌زایای موزدی ٧٥٦ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ په‌رداخت كرا.
به‌ وته‌ی كرێكاران، نزیكه‌ی ١٢ مانگ بوو كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای ئه‌وان په‌رداخت نه‌كراوه‌. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی حه‌فاری سپێنتا له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، خاوه‌نكار به‌ ناچار حه‌قده‌ستی دواخراوی سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌ته‌واوه‌تی په‌رداخت كرد.