ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز

846
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری مه‌نته‌قه‌ ٧ی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكاردگه‌لێك خوازیاری په‌رداخت كردنی حقوقه‌كانیان بوون. ناڕازییان رایانگه‌یاند: چه‌ندین مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی شاره‌داری په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئێستاش به‌ كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان، بارودۆخ و به‌رێچوونی ژیان و بنه‌ماڵه‌كانیان چه‌ندین به‌رابه‌ر دژوارتر و سه‌خت تر ده‌بێته‌وه‌.