رۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری كه‌هنوج هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا موزدیهكانیان مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.ناڕازیان به كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داری، خوازیاری جێبه‌جێكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. كرێكاران رایانگه‌یاند نزیك به ٧ مانگه كه له پێدرانی حقوقهكانیان بێبه‌ش ماونه‌ته‌وه و هیچ ناوه‌ندێكیش وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانیان نییه. كرێكارانی خه‌ده‌ماتی سه‌ره‌كیترین و دژوارترین كاری خه‌ده‌ماتی شاره‌داری واته كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان و خاوهنكردنهوهیان وه‌ئه‌ستۆیه.