ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری “نیكشه‌هر” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی سیستان و به‌لوچێستان له كاردانه‌وه به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٧ مانگه كه حه‌قده‌ستی دواخراو، چه‌ژنانه، ئیزافه‌كاری و باقی مه‌زایایان پێ نه‌دراوه. كرێكاران له كاردانه‌وه به‌م بارودۆخه چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانیان بوون، به‌ڵام حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه ئه‌م بارودۆخه به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكارانی زۆر سه‌خت و دژوار كردووه.