ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی موغان و پارس

273y
كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “موغان و پارس”، سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی په‌رداخت كردنی حقوق و مه‌زایا، له‌خواره‌وه‌ بوونی حه‌قده‌ست و شێوازی به‌كارگیری له‌ كه‌سه‌كان، ناڕازیین.به‌ پێی وته‌ی كرێكارانی فه‌سڵی و قه‌راردادی به‌شه‌ جیاجیاكانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌ت و ئاژه‌ڵداری پارس و موغان، په‌یمانكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده‌ نه‌ ته‌نیا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت ناكات، به‌ڵكوو له‌ دانی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكارانیش به‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌راردادی كار عه‌مه‌ل ده‌كات و حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ زۆر كه‌متر له‌و حه‌قده‌سته‌یه‌ كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌.