ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ساختمانی هه‌نزا

131q
“سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكاری میكانیك”، هه‌واڵی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ساختمانی “هه‌نزا”ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی شیركه‌تی ساختمانی هه‌نزا كه‌ سه‌رقاڵی چالاكی له‌ بواری دروستكردنی پرد له‌ حه‌ساره‌كی كه‌ره‌ج ده‌بن، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان مانیان گرت. خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكارانی په‌رداخت كرد.