ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی به‌رق له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان، كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی به‌رقی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی وزه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، ٢١هه‌زار كه‌س له‌ سه‌نایه‌عی به‌رق كار ده‌كه‌ن، ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ كه‌ بیلاته‌كلیفن و حقووقه‌كانیان له‌ ئاست هاوكارانی دیكه‌یان لهم‌ وه‌زاره‌ته‌ زۆر كه‌متره‌هه‌ر به‌ وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ شیركه‌تی گوازتنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ژێرمه‌جموعه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ نه‌ماوه‌ و سپاردراوه‌ به‌ شیركه‌تێكی خسووسی سه‌ر به‌ سپای پاسداران كه‌ نایه‌وێت خواستی گۆڕانی باروودۆخی پێشه‌یی كرێكاران جێبه‌جی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌كوو خۆی بمێنێته‌وه‌.