ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران

348q
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری وه‌زیری كاری رژیم بۆ شارستانی گه‌چساران له ئۆستانی كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران سه‌باره‌ت به بارودۆخی خراپی شوغلیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
زیاتر له ٤ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی و قه‌راردادی نه‌وتی گه‌چساران، خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ك كرێكارانی ره‌سمی په‌رداخت بكرێت. كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمكاناتی ریفاهی و ده‌رمانی به‌خۆرایی و هه‌روه‌ها گۆرینی بارۆدوخی شوغلیان، یه‌كێكی تر له داواكارییه‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌یه. شایانی باسه‌ به سه‌رنجدان به‌ بافتی سه‌نعه‌تی شارستانی گه‌چساران، ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاری غه‌یره‌ ره‌سمی له زۆربه‌ی ئیداره‌كان به تایبه‌ت شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری نه‌وت و گازی ئه‌م شارستانه‌‌ كار ده‌كه‌ن.