ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران

663
كرێكارانی ره‌سمی و شیركه‌تیی نه‌وتی گه‌چساران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كۆهگیلویه‌ و بویر ئه‌حمه‌د، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی په‌سه‌ندكراوی یه‌كسان سازی حقوق و مه‌زایا له‌گه‌ڵ كرێكارانی ره‌سمی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به‌ وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی غه‌یره‌ ره‌سمی شیركه‌تی گه‌چساران چاوه‌ڕوانی به‌رابه‌ری له‌ په‌رداخت كردنی حقوق و مه‌زایاكانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ره‌سمین، به‌ڵام په‌سه‌ند كراوی یه‌كسان سازی حقوقی كرێكاران تا ئێستا به‌ قۆناغی ئیجرا نه‌گه‌یشتووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی به‌خشنامه‌ی نوێ جێگرایه‌تی ره‌وابێتی كار به‌ ئیداراتی ته‌عاون، كار و ریفاهی ئۆستانه‌كان، له‌سه‌ر ره‌چاو كردنی حقوقی یه‌كسان سه‌باره‌ت به‌ قه‌رارداده‌ شیركه‌تی و په‌یمانكارییه‌كان جه‌خت كرابۆوه‌.