به پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، ١٧ زیندانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له به‌یانییه‌كدا، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ٦ زیندانی عه‌قیده‌تییان مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانیه‌دا هاتووه: “رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به وهحشیگهریهكی ته‌واو ماشینی ئێعدامی خستۆته‌كار و ته‌نیا له ماوه‌ی ٣ رۆژی رابردوودا زیاتر له ٦٠ كه‌سیان ئێعدام كردووه كه ٦ كه‌س له‌وان، زیندانی عه‌قیده‌تی بوون. بێگومان خێراتركردنی ره‌وتی ئێعدامه‌كان، له بارودۆخێكدا كه رژیم نیازی به تهرهحومی رۆژئاوا بۆ رێكه‌وتن له په‌روه‌نده‌ی گوماناویی هه‌سته‌ییه، ته‌نیا به هۆی ترس و خۆف له ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی، ناكۆكیه‌كانی ناوخۆی حكومه‌ت، قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رووخانی حكومه‌ته.”