ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی فارابی

962
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری شیركه‌تی پێترۆشیمی فارابی له‌ به‌نده‌ر خومه‌ینی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان له‌م شیركه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازییان به‌ نه‌خواردنی ژه‌مه‌ خۆراكی خۆیان، درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی رۆژ دا. به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ چاو كرێكارانی دیكه‌ی ناوه‌نده‌كانی پێترۆشیمی تا ئاستی ٣٠ له‌سه‌د دابه‌زێت.