كرێكارانی كارخانه‌ی “ئاوه‌نگی ئه‌راك” له ناڕه‌زایه‌تی به ئەگەری داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره و هەروەها په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه.
به وتەی خۆپێشانده‌ران، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌كه‌ڵ ئاوهنگان به ٢٥ ساڵ پێشینەیكارەوە هێشتا هەڕشەی بێکارییان لەسەرە. ناڕازیان ده‌ڵێن، ماوەی ١٤ مانگه كه حقووقیان پێ نه‌دراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ساڵ پیشێنه‌ی بیمه، بارودۆخی خانهنشینكراونیی ئه‌وانیش دیاری نه‌كراوه. كرێكارانی ئاوه‌نگی ئه‌راك له مانگی خه‌زڵوه‌ری ئه‌مساڵیشدا به بیانووی دواخرانی حهقدهستەكانیان بۆ ماوەی دوو رۆژ له به‌ر ئۆستاندای رژیم كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.