ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاردێل

577q
ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی نزیكه‌ و خانه‌نشینكرانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌لووپه‌لی ناو ماڵی “ئاردێل” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌ڕژاندنی هه‌قی بیمه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌به‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ تاران كوبوونه‌وه‌.
به‌ و‌ته‌ی ناڕازیان، نزیكه‌ی‌ ٣٤ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئاردێل كه‌ كاری سه‌خت و زیانباریان هه‌یه‌ له‌ قۆناغی خانه‌نشینیكراندان، به‌ڵام به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كرانی ٤ له‌سه‌دی ئه‌و هه‌قه‌ بیمه‌یه‌ی ‌كه‌،‌ خاوه‌نكاره‌ ده‌ربه‌ست كراوه‌ كه‌ بیدات، هێشتا وه‌زعیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ مانگی خه‌ر‌مانانی ئه‌مساڵیشدا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م وه‌زعییه‌ته‌ ده‌ستیاندابووه‌ كۆبوونه‌وه‌.