ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ئه‌راك ره‌یل

543
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئه‌راك ره‌یل” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ئه‌راك كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “چاوه‌ڕوانی تا كه‌ی، پوڵه‌كانمان ده‌وێ”، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار زیاتر له‌ چوار مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مێهنه‌ره‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌ “شیركه‌تی ئه‌راك ره‌یل” به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌شێك له‌ قه‌ته‌عات و مه‌جموعه‌ی وارداتی جێگای مه‌سره‌ف له‌ سه‌نایعی ئێران به‌ تایبه‌ت رێگای ئاسنه‌.