ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی دێهلۆران

246
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی دێهلۆران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.زیاتر له‌ ٦٠٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ٥ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌ هۆی واریز نه‌كردنی مافی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌فته‌رچه‌ ده‌رمانییه‌كانی كرێكارانیش نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماه‌وی مانگه‌كانی رابردووشدا كرێكارانی سیمانی دێهلۆران چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →