ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیگاری به‌همه‌ن

121q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی سیگاری به‌همه‌ن له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ناڕازیین.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سیگاری به‌همه‌ن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوای چوونه‌ نێو كارخانه‌كه‌ مانیان گرت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌نبارداری ئه‌م كارخانه‌یه‌ش ئه‌نباره‌كانیان داخست و له‌ سالۆنه‌كانی كارخانه‌كه‌ به‌ كرێكارانی ناڕازیه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.