كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی “فولادی ئازه‌ربایجان”، رۆژانی نه‌ورۆز هه‌ر رۆژه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوه‌كانیان، له‌م به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه كارخانه‌دا كۆده‌بنه‌وه.
شایانی باسه ٣٢ كه‌س له كرێكارانی قه‌راردادی كاتی كارخانه‌ی فولاد ئازه‌ربایجان له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٣ به بیانووی دامه‌زراندنه‌وه‌یان له فازی ٢ی ساڵی داهاتوو به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست، مافی بیمه، له كار ئێخراج و له چوونه نێویان بۆ كارخانه‌كه پێشگیری كرا. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣وه په‌رداخت نه‌كراوه.