له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی كارخانه‌ی “مین‌و” هه‌ڵكه‌وتوو له خۆڕهمدهڕه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی، له به‌رده‌م كارخانه‌كه و ساختمانی ئۆستانداری رژیم له شاری زه‌نجان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به قهراردادگهلی كورتماوه‌ی یهكمانگه كار ده‌كه‌ن و به سه‌رنجدان به بارودۆخی قه‌یراناویی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له كۆتایی هه‌ر مانگێك نیگه‌رانی له‌ده‌ستدانی شۆغڵهكانیانن. هه‌روه‌ها هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی به‌شێنه‌یی ٤٠٠ كه‌س له كرێكارانی وه‌رزیی ئه‌م كارخانه‌یه له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوویان راگه‌یاندووه.