ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كاشی كه‌ویر

686
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێلنا”، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كاشی كه‌ویر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ و هه‌روه‌ها درێژه‌ی داخرانی كاتی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌‌، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌‌ سێنفیه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌شێك له‌ مه‌سیری یه‌زد بۆ تاران روویدا و به‌شداربووان له‌وه‌یكه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كارخانه‌كه‌ هێشتا مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، ناڕازی بوون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكار له‌ رێگه‌ی ناردنی په‌یامه‌ك، به‌ كرێكارانی راگه‌یاندبوو:” كه‌ داخرانی كارخانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.”