رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ٢٧٠ كرێكاری “ماشین ئالاتی سه‌نعه‌تی تراكتۆرسازی” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له ته‌ورێز كۆبوونه‌وه.
له جه‌ریانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه، كرێكارانی ناڕازی به دانیشتن له شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م ئۆستانداریی، رێگای هاتووچۆیان به‌ست. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له حاڵێكدا كه نزیكه‌ی ٩ مانگه له حقوقهكانیان ماڵیات كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا حقوقهكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها بیمه و سه‌رجه‌م پێداویستییه ریفاهییهكانی كرێكارانیش بڕاوه.