ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پوودنه‌

249q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٥٠ كرێكاری مه‌عده‌نی “چشمه‌ پوودنه‌” له‌ ئۆستانی كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها به‌ ئاماژه‌ به‌ به‌ستنی قه‌راردادی ٢٩ رۆژه‌، له‌ هه‌ڵاواردن و شێوازی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان ناڕازیین.