ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی زه‌مستان یۆرت

917

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی “زمستانی یۆرت” له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی زمستان یۆرت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌ردانی ٧ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌‌ و هه‌ر رۆژه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خاوه‌نكار سه‌د كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ی له‌سه‌ركار ئێخراج كرد.