ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نێكی مس له‌ زامبیا

419t

به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی “لۆمۆانای” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “زامبیا” بۆ روون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆیان، پاش ته‌عتیلی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی زامبیا له‌ مانگی ژانویه‌دا ئیمتیازی به‌هره‌به‌رداری له‌ مه‌عده‌نه‌كانی روبازی له‌ شه‌ش له‌سه‌ده‌وه‌ بۆ ٢٠ له‌سه‌د به‌رز كرده‌وه‌. ئه‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ شیركه‌تێكی كانادایی بڕیاری دا چالاكی له‌ مه‌عده‌نی مسی لۆمۆانای سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی نزیكه‌ی چوار هه‌زار پیشه‌، رابگرێت.