كرێكاران نهمامكهی سامانه سروشتییه‌كانی سنه له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری خاوه‌نكار له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌شداریان کرد و هاۆڕێ له‌گه‌ڵ كرێكاران له شۆێنی كارهكیان كوبوونه‌وه. ئه‌م كرێكارانه هه‌ركامیان له ٧ تا ٢٩ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، كه په‌یمانكار و پاش چوارمانگ، ته‌نها حه‌قده‌ستی ٢ مانگی كرێكارانی داوه كه له‌م بڕه پوولهش ١٤٠ تا١٥٠ هه‌زار ته‌مه‌ن كه‌متر له‌و بڕه‌یه كه له قه‌رارداده‌كانیان دا نووسراوه. خاوه‌نكار پێدانی ته‌واو و كه‌ماڵی حه‌قده‌ستی كرێكارانی بهستۆهتهوه به‌وه‌یكه كرێكاران ده‌بێ رۆژانه ٧٥٠ گۆڵدان پڕ بكه‌ن. كرێكارانی نهمامكهی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به‌م بڕیاره‌ی په‌یمانكار، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.