ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری شاره‌داری سنه‌

685
به‌ پێی راپۆرتی ئیلنا، كرێكارانی په‌یمانكاری شاره‌داری سنه‌ له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ندكراوی حه‌قده‌ستی شورای باڵای كار ناڕازیین.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كرێكاری شاره‌داری سنه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌سڵی و له‌ رێگای چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانكاریه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری سنه‌ كار ده‌كه‌ن، حه‌قده‌ستی یاساییان پێنادرێت. به‌ وته‌ی ئه‌وان، په‌یمانكاری لایه‌نی قه‌راردادی شاره‌داری سنه‌ له‌ شێوه‌ی حیساب كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، په‌سه‌ند كراوی شورای باڵای كاریان بۆ له‌به‌رچاو ناگرێت و هه‌موو مانگێك به‌شێكی به‌رچاو له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌ به‌رداشت ده‌كرێت و به‌م شێوه‌ حیساب كردنه‌، حه‌قده‌سته‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نییه‌. شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌ كرێكارییه‌كان مامناوه‌ندی پێشینه‌ی كاری كرێكاران به‌ زیاتر له‌ ٢٠ ساڵ و حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ نێوان دوو تا هه‌شت مانگ مه‌زنده‌ ده‌كه‌ن.