سه‌دان كرێكاری په‌یمانیی شیركه‌تی ئاو‌و فازڵاوی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی هه‌قده‌ستی دواخراویان و له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی ده‌ستیاندایه ناڕه‌زایه‌تیی.
به وته‌ی ناڕازییان، هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی ٥ مانگه كه هه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای رۆژانه ١٢ سه‌عات كاری به‌رده‌وام و سه‌خت، له كهمتهرین ههقدهستهكان بێبه‌شه‌ن و كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئاو‌و فازڵاویش به كێشه‌و گرفتیان هیچ بایه‌خێك ناده‌ن. كرێكارانی په‌یمانی “ئابفای” ئه‌هواز به ئاماژه بهنێونجیی ١٥ تا ١٩ ساڵ پێشینه‌ی كاریان، خوازیاری ڕاسهوخۆكرانی قه‌راردادی كارییانن. شایانی باسه كرێكارانی “ئابفای” ئه‌هواز له ماوه‌ی ساڵانی رابردووودا، چه‌ندین جار له‌به‌ر شیركه‌تی ئاو‌و فازڵاوی ئۆستانداریی رژیم كۆبوونه‌ته‌وه.