ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی سیمانی سپاهان

562y
كرێكارانی په‌یمانی كارخانه‌ی سیمانی “سپاهان” به‌ شێوه‌ی هێواشی ره‌وتی گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له‌ حاڵه‌تی په‌یمانی به‌ راسته‌وخۆ، ناڕازیین.كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكار له‌ رێكه‌وتی ٢١ی مانگی ساڵی رابردوودا، به‌ ئیمزای رێكه‌وتنامه‌یه‌ك به‌ڵێنی له‌ هه‌ر مانگدا، له‌گه‌ڵ ٢٠ كرێكاری په‌یمانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ قه‌راردادی راسته‌وخۆ ببستێت. به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا له‌گه‌ڵ ٢٠ كرێكاری په‌یمانی سیمانی سپاهان، قه‌راردادی راسته‌وخۆی به‌ستووه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ قه‌رار بوو تا كۆتایی مانگی رابردوو، ١٤٠ كرێكار قه‌رارداده‌كانیان تازه‌ بكرێته‌وه‌.