ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و داخرانی كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

44y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه،‌ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا”، ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌ بیانووی كه‌م بوونی مه‌وادی خاو له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ داخرا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی رۆژه‌كانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و باقی داواكارییه‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان به‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن كردبوو، به‌ڵام به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ بۆ پێشگرتن له‌ درێژی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران،‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ی داخست.