ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌كانی رێگا و شه‌هرسازی حه‌وزه‌ی سیستان

92
كارمه‌ندانی شیركه‌تیی و كرێكارانی ئیداره‌كانی رێگا و شه‌هرسازی حه‌وزه‌ی سیستان له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ زیاد نه‌بوونی حقوق و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌م نامه‌یه‌‌دا روو له‌ مودیری گشتی رێگا و شه‌هرسازی، هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان، كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ و دواخرانی ٣ تا ٤ مانگ له‌ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان راگه‌یاندووه‌.