ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی شووش و بوشێهر

538
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی “نێزام مافی” شاری شووش و نه‌خۆشخانه‌ی “خه‌لیجی فارس” له‌ بوشهێر، مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پزیشكان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی نێزام مافی له‌ شاری شووش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستیان، مانیان گرت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیجی فارس له‌ بوشێهریش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێ عه‌داڵه‌تی و هه‌روه‌ها دواخران له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.