ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی رێگا و شه‌هرسازی ده‌شتستان

140q
كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی رێگا و شه‌هرسازی ده‌شتستان له‌ ئۆستانی بوشێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ی گشتی رێگا و شه‌هرسازی له‌ بواری سپاردنی زه‌وییه‌كانیان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكاران و كارمه‌ندان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ شاری ده‌شتستان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ مه‌زایاكانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ٣ ساڵ له‌وه‌وپێش، ئیزنی به‌خشینی ٧٣٠ پارچه‌ زه‌وی بۆ دروستكردنی ماڵ، راده‌ستی ئیداره‌ی گشتی رێگا و شه‌هرسازی ئۆستانی بوشێهر كرا. پاشان به‌ به‌ڵێنی به‌خشینی زه‌وی بۆ دروستكردنی ماڵ به‌ پێرسۆنێلی رێگا و شه‌هرسازی، بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێوه‌رگیرا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٣ ساڵ به‌سه‌ر په‌رداخت كردنی ئه‌م هه‌زینه‌یه‌، هیچ زه‌وییه‌كیان راده‌ست نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.