ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاو و به‌رقی كیش

619t
زیاتر له‌ ١٨٠ كه‌س له‌ تێكنسینه‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاو و به‌رقی كیش له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌قده‌ست، جه‌ژنانه‌ و بارودۆخی كێشه‌ و گرفتی مه‌سكه‌ن، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
شایانی باسه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاو و به‌رقی كیش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابه‌زینی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌چاو كرێكاران و كارمه‌ندانی سازمانی مه‌نته‌قه‌ی ئازاد، بۆ دووهه‌مین جار له‌ شوێنی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و داخوازییه‌كانیان به‌ به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار راگه‌یاند.