ناڕه‌زایه‌تی كرێكارای شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ئێشتێهاردی كه‌ره‌ج

866
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارای شاغڵ له‌ كارخانه‌كانی شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ئێشتێهاردی كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی شه‌هره‌كه‌كانی “هه‌شتگێرد، نه‌زه‌ر ئاباد و به‌هارستان”‌ روویداوه‌. كرێكاران رایانگه‌یاند: خاوه‌نكاران به‌نیازن به‌ جێگه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران بۆنگه‌لێكی سه‌د هه‌زار تمه‌نی په‌رداخت بكه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوویشدا ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی بێكار بووی سه‌نعه‌تی ئێشتێهارد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراج كرانیان به‌ بیانووی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار، كۆببنه‌وه‌.