ناڕه‌زایه‌تی كشاوه‌رزان له‌ بولغارستان

155
رۆژی جومعه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كشاوه‌رزانی “بولغارستان” له‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری مه‌سره‌فی سووته‌مه‌نی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌یه‌، كشاوه‌رزان له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ئووت ده‌بێت ده‌زگاكانی سه‌نجشی مه‌سره‌فی به‌نزین و گازۆئیل له‌ ماشینه‌كانی كه‌شاوه‌رزی دابمه‌رزێنن. ناڕازییان رایانگه‌یاند كه‌ كێشه‌یان نه‌سبی ئه‌م ده‌زگایه‌ نییه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌، ئه‌وان ناچار ده‌كات كه‌ هه‌زینه‌یه‌كی زیاتر بۆ سووته‌مه‌نی بده‌ن و ئه‌م هه‌زینه‌یه‌ بۆ كشاوه‌رزانی كه‌م داهات جێبه‌جێ ناكرێت. شایانی باسه‌، ئه‌م بڕیاره‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ قاچاخی به‌نزین و گازۆئیل، په‌سه‌ند كراوه‌.