ناڕه‌زایه‌تی لاوان له‌دژی گوشاری رژیم له‌ مانگی ره‌مه‌زان

 

684y
كچان و كوڕانی لاو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گوشاری مه‌ئموورانی رژیم له‌ پێناو رۆژوو نه‌گرتن له‌ مانگی ره‌مه‌زان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ پاركه‌ گشتییه‌كان له‌ شاره‌كانی “فه‌ردیس و كه‌ره‌ج” له‌دژی ئه‌م گوشارانه‌ كاردانه‌وه‌یان نیشان دا.
سه‌دان كچ و كوڕی لاو به‌ ئاوبازی تێكه‌ڵاو و رۆژوو نه‌گرتن له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌دژی گوشاری مه‌ئموورانی پۆلیسی رژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ دادستانی گشتی رژیم له‌ شاری كرمان رایگه‌یاندووه‌، به‌ پێی یاسا كه‌سانێك كه‌ رۆژوو نه‌گرن، به‌ حه‌بس و شه‌لاق مه‌حكووم ده‌كرێن.