به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی به‌نده‌ری “سیاتێل” له نێو قایقكهدا له شومالی غه‌ربی ئا‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به ئێستخراجی نه‌وت له قوتبی شومال، ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی ژێنگهوه رێكخرابوو و رایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه به ژێنگه خه‌سار دهگێنت. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له‌م دواییانه‌دا به دانانی مهرجگهڵێك قبوڵی كردووه كه شیركه‌تی نه‌وتی “شێل” له قوتبی شومال، ده‌توانێت نه‌وت ئێستخراج بكات.