ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئێعدامی بێهروز ئاڵخانی له‌ به‌رده‌م زیندانی ورمێ

331
رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوابه‌دوای ئێعدامی “بێهروز ئاڵخانی” زیندانی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌، دۆستان و خه‌ڵكی ئاوایی “ئاق به‌رزه‌” شوێنی له‌ دایك بوونی ئه‌م زیندانیه‌ سیاسیه‌، له‌ به‌رده‌م درگای زیندان كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی بێهروز ئاڵخانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی زیندانی ورمێ و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، ته‌رمی بێهروز ئاڵخانیان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه‌. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی خاكسپاری بۆ ناوبراو خۆببوێرن. بێهروز ئاڵخانی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس رێكه‌وتی ٧ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٨٨ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئیتلاعات له‌ شاری سه‌ڵماس ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “موحاربه‌ له‌ رێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم”، سه‌رله‌به‌یانی روژی چوارشه‌ممه‌ ئێعدام كرا.