ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی بارودۆخی غه‌یره‌ ئینسانی كار له‌ ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌

626y

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سزای كرێكاران به‌ هۆی مانگرتن له‌ قه‌رارداده‌كانی كرێكارانی په‌یمانی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌، ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سینفی لێكه‌وتۆته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سینفی كرده‌وه‌ی په‌یمانكاران له‌ سه‌پاندنی ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ قه‌راردادی كرێكارانی فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه،‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری بوونی بارودۆخی كاری غه‌یه‌ر ئینسانی و غه‌یه‌ره‌ كرێكاری له‌ ئێران ده‌زانن. به‌ وته‌ی ئه‌وان له‌ بارودۆخێك كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ ناوه‌چه‌ی ئازاد و تایبه‌تی ئابووری ته‌نانه‌ت مافی رێكخراوه‌ ئاساییه‌كانی ناوه‌نده‌ سینفی كرێكارییان نییه‌، قه‌راردادگه‌لێكی نوێ حوكمی دروست كردنی دیوارێكی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ور كارگاكه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لاییه‌كیه‌وه‌ كرێكاران ناچارن له‌گه‌ڵ بارودۆخی داسه‌پاوی خاوه‌نكاران كار بكه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌یه‌‌وه‌ هیچ كه‌س له‌ حاڵ و رۆژی ئه‌وان ئاگادار نابێته‌وه‌. سزای كرێكاران به‌ هۆی مانگرتن له‌ قه‌رارداده‌كان، كێشه‌ و گرفتی بێبه‌ش كردنی كرێكارانی ناوچه‌ ئازاده‌كان له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری جارێكی دیكه‌ و ئه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی روونتر نیشان داوه‌.