ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان به بارودۆخی ناله‌بار و كۆیلهئاسای كرێكارانی كۆچبه‌ر له قه‌ته‌ر هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.به وته‌ی مودیری به‌شی گه‌ڵاڵه جیهانیه‌كانی “رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ”، سیستمی ویزای كاریی به كرێكارانی كۆچبه‌ر، ئیمكانی سوئیستفاده‌ی زۆرتر له بارودۆخی ئه‌م كرێكارانه به خاوه‌نكار ده‌دات. ناوبراو رایگه‌یاند: “بارودۆخی كرێكارانی كۆچبه‌ر له قه‌ته‌ر باش نییه. شێوه‌ی ویزاكانی ئه‌م كرێكارانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی له ئێختیاری خاوه‌نكاردا بن. ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار مافه‌كانیان پێشێل بكات، ئه‌م كرێكارانه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زۆر روبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا نه ته‌نیا ناتوانن وڵات به‌جێبێڵن، به‌ڵكوو له گۆڕینی پیشه و خاوهنكارهكانیشیان، بێ توانا ده‌بن.”