ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی دانیشتنه‌كانی گروپی جی ٢٠ له‌ توركیه

648
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی توركیه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دانیشتنی گروپی جی ٢٠ له‌ توركیه‌، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ستانبول و ئانتالیا و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس، ناڕازییان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌ژێرناوی “ئامریكای قاتڵ واز رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێنه‌”! له‌دژی دانیشتنی گروپی جی ٢٠ دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران لانیكه‌م ١٨ كه‌سیان له‌ ستانبول و ئانتالیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. دانیشتنی گروپی ٢٠ به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی ٢٠ قوتبی ئابوری جیهان له‌ ساڵی ٢٠١١وه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌چێت. توركیه‌ ئه‌مساڵ میوانداری كاربه‌ده‌ستانی جیاجیای وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌.