ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژنان به‌ بیانووی به‌دحیجابی

442q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، خه‌ڵك و كاسبكارانی شاری شیراز له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژنان به‌ بیانووی به‌دحیجابی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی رژیم له‌ شیراز به‌ بیانووی به‌دحیجابی، ژماره‌یه‌ك ژنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له‌م شاره‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ كاسبكاران به‌ داخستنی دوكانه‌كانیان، به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی رژیم بوونه‌وه‌.