ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی چالاكی شیركه‌ته‌ چه‌ند میلیه‌تییه‌كان له‌ بروكسێل

56
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، له‌ په‌راوێزی دانیشتنی یه‌كیه‌تی ئۆروپا و رێبه‌رانی وڵاتانی لاتین و حه‌وزه‌ی كارائییب له‌ “بروكسێل”، خه‌ڵكی ناڕازی له‌دژی چالاكیی شیركه‌ته‌ چه‌ند میلیه‌تیه‌كان له‌م وڵاتانه‌دا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌ته‌ چه‌ند میلیه‌تیه‌كان مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و سزا نادرێن. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌م شیركه‌تانه‌ نایه‌كسانی و چڕتربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له‌ وڵاتانی جیهانی به‌دواوه‌یه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا، هه‌واڵی ته‌رخان كردنی یارمه‌تی ١١٨ میلیۆن یۆرۆیی بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكی ئه‌م شیركه‌تانه‌ی راگه‌یاند. رێبه‌رانی وڵاتانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان له‌ حاڵێكدا دووهه‌مین رۆژی كاریان ده‌ستپێكرد كه‌ ناڕه‌زایه‌تی نه‌یاران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.