چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌وانه چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، جارێكی تر سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی ئێزدواجی كچۆڵه‌كان له به‌نگلادێش، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به پێی راپۆرتی “گاردیه‌ن”، به‌نگلادێش زۆرترین رێژه‌ی ئێزدواجی كچانی كه‌م ته‌مه‌نی له جیهاندا هه‌یه. چاودێری مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ئێزدواجی زۆره‌ملێ منداڵانی به‌نگلادێشی، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م كێشه‌یه بوو. به پێی راپۆرتی “یونیسێف” زیاتر له ٦٥ له‌سه‌دی كچانی به‌نگلادێشی پاش گه‌یشتن به ١٨ ساڵه‌گی و ٣٠ له‌سه‌دیشیان پاش ١٥ ساڵه‌گی ئێزدواج ده‌كه‌ن. شایانی باسه هه‌ژاری، یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی ئێزدواجی منداڵان له به‌نگلادێشه.