ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیونی ئێعترازی له‌دژی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێرانی راگه‌یاند.به پێی ئه‌م راپۆرته، دوای بانگه‌وازی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند بۆ په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌دژی جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی، له وڵاتی فه‌نلاند كومیته‌یه‌ك پێكهاتوو له نوێنه‌رانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، حێزبی كۆمۆنیست كرێكاری ـــ حێكمهتیست و حێزبی كۆمۆنیست كرێكاری عێراق ، پێكهات و نوێنه‌ری حێزبی كۆمۆنیست كرێكاری ئێرانیش له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌ره‌كه‌تی ئێعترازی، ئاماده‌گی بۆ به‌شداری كردن له‌م ئاكسیۆنهی راگه‌یاند. له‌م په‌یوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌باتكارانی ئازادیخواز و كۆمۆنیست و ئه‌ندامانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و باقی ئه‌حزابی چه‌پ و كۆمۆنیست و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له فه‌نلاند، له بانگهێشتی ئه‌م كومیته‌یه پێشوازیان كرد و به شێوه‌یه‌كی به‌رین له ئاكسیۆنی دژ به ئێعدام به‌شداریان كرد.