ناڕه‌زایه‌تی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ رژیمی توركیه‌

577t
رێكخراوی “لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، په‌سه‌ندكراوی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی یاسای ئه‌منیه‌تی ناوخۆی توركیه‌ی مه‌حكوم كرد.لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ رێگای زیاتر بۆ ژێرپێ نانی یاسا و رێساكانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی توركیه‌، خۆش ده‌كات. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت چاكسازیه‌ نوێیه‌كان له‌ یاسای ئه‌منیه‌تی ناوخۆی توركیه‌ ئیختیاراتێكی مه‌ترسیداری تێدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ پێی ئه‌مانه‌ ده‌توانن خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ركوت بكه‌ن. له‌م دوایانه‌دا په‌رلمانی توركیه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی له‌ كۆبوونه‌ه‌یه‌كی تایبه‌تدا په‌سه‌ند كردووه‌.