ناڕه‌زایه‌تی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌ركووتی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌

240y
رێكخراوی “لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركووتی خه‌ڵكی ناڕازیی شاری مهاباد و باقی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له‌م راگه‌یاندنه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه‌: هێزه‌ ئینتزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ پێش به‌ تووندوتیژی له‌دژی خه‌ڵكی ناڕازی شاره‌كانی كوردستان بگرن. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها داوای له‌ رژیم كردووه كه‌‌ رێز له‌ مافی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی هاوڵاتیان بگرێت.