رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راپۆرتێكدا به ئاماژه به شه‌پۆلی رووله په‌ره‌سه‌ندنی ئێعدامه‌كان له ئێران له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، به ئێعدامی دوو تازه‌لاو له نێو ئێعدام كراوانی ئه‌م دواییانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه: ئێعدامی دوو كه‌س كه له ته‌مه‌نی تازه‌لاویدا تاوانیان ئه‌نجام داوه، زیاتر له رابردوو وه‌حشی بوونی سیستمی قه‌زایی رژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به منداڵان ده‌خاته به‌رچاو. شایانی باسه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “فاتمه سالبێهی و سه‌مه‌د زه‌هابی” كه هه‌ر دووكیان له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا به قه‌تڵ مه‌حكوم كرابوون، ئێعدام كران. به وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه، ره‌وتی ئێعدامه‌كانی ئه‌م دواییانه ده‌ریده‌خات كه ساز و كاری قه‌زایی رژیمی كۆماری ئیسلامی، بێ په‌روا درێژه به پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌وانه مافی منداڵان ده‌دات.