ناڕه‌زایه‌تی مه‌حمود ساڵحی به‌ حوكمی ده‌ركراو

557
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری مه‌حمود ساڵحی، به‌ شێوه‌ی ره‌سمی له‌دژی حوكمی ده‌ركراوی ئه‌م دواییانه‌ له‌دژی خۆی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مه‌حمود ساڵحی به‌ شێوه‌ی كه‌تبی له‌دژی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی خۆی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ ره‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی كوردستان كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، مه‌حموود ساڵحی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی دژبه‌ وڵات به‌ ٧ ساڵ و ٦ مانگ و به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام به‌ یه‌كساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.