له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگای كتێبی پاریس، زیاتر له ١٢٠ نووسه‌ری فه‌رانسه‌وی به ئیمزای تۆمارێك سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه‌كانیان له لایه‌ن ناشرانهوه، ناڕهزاهتیان ده‌ربڕی.
ئه‌ده‌بیاتی برێزیل، میوانی تایبه‌تی پیشانگای ئه‌مساڵه و ٥٠ نووسه‌ری ئه‌م وڵاته بۆ به‌شداری له پیشانگای پاریس، سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان كردووه. به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پیشانگایه، نووسه‌رانی ناڕازیی كه له نێو ئه‌واندا ژماره‌یه‌ك له براوه‌كانی جایزه‌ی ئه‌ده‌بی گنكور ده‌كه‌وێته به‌رچاو، بڕیاریان داوه كه به‌یانی له حاشیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پیشانگای كتێبی پاریس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وهڕێبخهن. ئه‌وان بڕوایان ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر له چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كتێب، له سه‌رجه‌م كه‌سانی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر حه‌قده‌ستیان پێده‌درێت و به شێوه‌ی مامناوه‌ند مافی نووسه‌ر بۆ هه‌ر كتێبێك كه ده‌فرۆشرێت، یه‌ك یۆرۆ واتا ته‌قریبه‌ن به ئه‌ندازه‌ی نرخی نانێكی باگێته.