یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ده‌ست ره‌نگینه‌كانی شاری بۆكان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به هۆنه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.به پێی ئه‌م راپۆرته، كه‌ماڵ عه‌زیزی كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ومه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی دابوو به دروستكردنی ماكتێكی ته‌ختی سلێمان، پاش زه‌حمه‌ت و توێژینههیهكی زۆر كۆتایی به به‌رهه‌مه‌كه‌ی هێنا و له كێوه ره‌شی شاری بۆكان به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پهینوهندیدار به هۆنه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، به ده‌ستی خۆی ماكته به‌نرخه‌كه‌ی سووتاند. شایانی باسه له كاتی سووتاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه، چه‌ند هۆنه‌رمه‌ندێكی ناسراو له‌وانه رێبین حه‌یده‌ری حزووریان هه‌بوو.